میسان / INA شەزا سودانی
وەزیری تەندروستی ساڵح حسناوی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە سەرجەم ئامادەکاریەکانی کردنەوەی نەخۆشخانەی تورکی فێرکاری لە پارێزگای میسان تەواو بووە.
حەسناوی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ ژمارەیەک پڕۆژەی تەندروستی کراونەتەوە لە میسان ، لەوانە بنکەی ئیمامی حوسەین سەلامی خودای لێبێت، و بنکەی تەندروستی یەکەم لە یەرموک و بنکەی ئیمام عەلی هادی سەلامی خودای لێبێت لە سەنتەری شاری عیماڕە.
وەزیری تەندروستی وتی کە ئامادەکاریەکان تەواوبوونە بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەی فێرکاری تورکی و کارکردنیش لەهەموو ڕوویەکەوە بەردەوامە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە ، تاکو خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان پێشکەش بکات.