بەغداد/ INA
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە دەنگدانی لەسەر پڕۆژەیاسای جەژنی نیشتیمانی دواخست.
بەیاننامەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەربە پەرلەمان کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پەرلەمان بڕیاریدا کە دەنگدان لەسەرپڕۆژەیاسای جەژنی نیشتیمانی دوابخات
وتیشی پەرلەمان بڕیاری داکە دەنگدان لەسەر ڕاپۆرتی لێژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان دوابخات کەتایبەتە بە لێکۆڵینەوەلە ڕێکارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکانی زانکۆی تکریت و زانکۆکانی دیکە.
وتیشی کە پەرلەمان پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبای ژمارە 53 ی ساڵی 2017 بۆ حکومەت گەڕاندەوە ئەویش لەسەر داواکاری خۆی، ئاماژەشی بەوەکرد کە پەرلەمان خوێندنەوەی کردووە بۆپڕۆژە یاسای هاریکاری یاسایی.