شێخ حمودی داوادەکات کە ڕێزلە ڕۆژنامەنووسان بگیرێت و ئاسانکاریان بۆ بکرێت

ناوخۆ
  • 6-05-2023, 14:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شێخ هومام حمودی جەختی لەوەکردەوەکە ڕۆژنامەنووسی لە دەسەڵاتەکانی دیکە باڵاترە و پێویستە خزمەت بەڕۆژنامەنووسان بکرێت.
    شێخ حمودی لە میانەی سەردانیدا بۆ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێڕاقی بەگوێرەی ئەوبەیاننامەیەی کە لە نووسینگەکەیەوە دەرچووە و دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی
    کەوتووە وتی لەم سەردانەدا بە کارو چالاکیەکانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ئاشنابووین و لەنزیکەوە ئاگاداری ڕۆڵی سەندیکاو کاروبارەکانی بووین، وتیشی کە لەمانگی داهاتوو یادی ڕۆژنامەنووسی جیهانی دەکرێت کە کەسایەتیەکانی جیهان بەشداری تیادا دەکەن بۆ ئەوەی خۆیان ببینن کە چ خزمەتگوزاری و چ ئاوەدانیەک لەئاراداهەیە و جگە لەو خزمەتگوزاریانەی کە پێشکەش بە ڕۆژنامەنووسان دەکرێت و بەهەمان شێوەش شارەزای ڕۆشنبیری کەلتووری وڵاتەکەمان ببن.
    هەروەها ڕۆڵی سەندیکای بەرزنرخاند لە ڕێزلێنان لە ڕۆژنامەنووسان و گرنگی دان بە کاروئەرکەکانیان چونکە ڕاگەیاندن لەبان دەسەڵاتەکانی دیکەوەیە و پێویستە ئاسانکاری بۆ چالاکیەکانیان بکرێت .