دەستپێكردنی سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ ئاو بەغدا

ناوخۆ
  • 6-05-2023, 14:10
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە پەیامنێرمان هەواڵی دەستپێكردنی سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدای بڵاوكردەوە لەژێر دروشمی (كەمی ئاو، هۆڕەكانی دۆڵی رافیدین و ژینگەی شەت وعەرەب بەرپرسیارێتی هەمووانە).
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا دەستیپێكرد، لەژێر دروشمی (كەمی ئاو،هۆڕەكانی دۆڵی رافیدەین و ژینگەی شەت وعەرەب بەرپرسیارێتی هەمووانە).
    ئاماژەی بەوەشكرد : سێهەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا بە ئامادەبوونی وەزاری و دیپلۆماسی دەستیپێكرد.
    ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەكشەممە بەغدای پایتەخت سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی خۆی بەڕێوەدەبات.