سەرۆك وەزیران و وەزیری وزەی ئێران تاوتوێی دۆسیەكانی كارەبا وكەمی ئاو دەکەن

سیاسی
  • 6-05-2023, 13:44
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ عەلی ئەكبەر محاربیان وەزیری وزەی ئێران كۆبووەوە، هاوكات هەردوولا پرسی كەمیی كارەبا و كەمی ئاویان تاوتوێ كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایدا هاتووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە عەلی ئەكبەر محاربیان وەزیری وزەی ئێران و شاندی یاوەری كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لە بوارەكانی هاوكاری هاوبەش و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی ئاڵوگۆڕ و هەماهەنگی سەبارەت بەو ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی كەرتی وزە دەبێتەوە لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : هەروەها باس لە لایەنەكانی دۆسیەی كارەبا كرا، هەروەها پێدانی كارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی عێراق لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، جگە لەوەی باس لە پرسی كەمی سەرچاوەكانی ئاو و كاریگەرییەكانی وەرزی وشكەساڵی و پشكی ئاو كرا لەسەر ڕێڕەوی ڕووبارە هاوبەشەكان.
    لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی حكومەت جەختی لە گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و هەماهەنگی و وەبەرهێنان لە كەشوهەوای ئارامی سیاسی لە ناوچەكە كردەوە، لە بەدیهێنانی سوود و خواستی هەموو گەلانی برا و دۆست.