سەرۆك وەزیران: حكومەت سورە لەسەر پاكردنەوەی ئاوی دەریاو

سیاسی
  • 6-05-2023, 13:19
  • +A -A

    بەغدا - INA-  ویسام مەلا
    ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق نیازی حكومەتەكەی پشتڕاستكردەوە بۆ شیرینكردن وپاكردنەوەی ئاوی دەریاكان، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات پێویستی بە دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی هەیە.
    سەرۆكی حكومەت لە وتارێكدا لە میانەی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدای سێهەم، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و وتی : پیرۆزبایی لە دەستپێكردنی ئەم كۆنفرانسە گرنگە دەكەین كە باس لە بابەتێك دەكات كە بۆتە هەستیار و گرنگە لە هەموو وڵاتانی جیهان، چونكە ئاو بووەتە توخمێكی چالاك لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەكانی قەیرانەكەدا عێراق یەكێك بوو لەو وڵاتانەی كە بەركەوتەی بوو و كاریگەرییە ئابوورییەكانی بەجێهێشت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : قەیرانەكە لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو دەستیپێكرد، بەڵام بەهۆی دوژمنایەتی دەسەڵاتی لەناوچوودا لای هاووڵاتیان ئاشكرا نەبوون، هەروەها كێشەی ئاومان لە ڕژێمی پێشوو بە میرات گرت و نەبوونی هۆشیاری كارگێڕیش بەردەوام بوو تا گەیشتینە ئەم قۆناغە.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە حكومەت دۆسیەی ئاوی وەك یەكێك لە ئەولەویەتەكانی خۆی داناوە، هەروەها چەندین سیاسەتی گرتۆتەبەر، هەروەها پێویست بوو كێشەكان لەگەڵ وڵاتانی سەرەوە دەستنیشان بكرێت، بۆیە دیدارەكانمان لەگەڵ وڵاتان جەختیان لەسەر پێویستی پێدانی پشكی تەواو كردەوە لە ئاو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە نێو ئەو چارەسەرە سەرەتاییانەی كە ئەنجامدراون، ڕێكخستنی پلانی كشتوكاڵی زستانە لەڕێگەی هێنانەكایەی شێوازەكانی ئاودێری مۆدێرن و جەختیشیكردەوە پلانی كشتوكاڵی داهاتوو سنووردار دەبێت بەو جووتیارانەی كە شێوازی ئاودێری مۆدێرن بەكاردەهێنن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەتی ئێستا ڕووی لە شارەزایی وڵاتانی پێشكەوتوو كردووە بۆ ئەوەی سوود لە ئاو وەربگرن بە گواستنەوەی ئەزموونەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئاو، هەروەها بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی كۆنفرانس لەسەر ئەم بابەتە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی :حكومەت كاری كرد بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنێكی باڵاتر بۆ ئاو و بڕیارە بچێتە شیرینكردن وپاكردنەوەی ئاوی دەریاكان و جەختیشی لەوە كردەوە كە كەمی ئاو مەترسییە بۆ سەر كولتوور و شارستانیەتی عێراق، هەروەها هەڕەشەیە بۆ سەر دیجلە و ڕووبارەكانی فورات كە گرنگترین شارستانیەتەكانی جیهان لە دەورییان بنیات نراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێویستە هەوڵەكانمان لەسەر نەهێشتن یان كەمكردنەوەی مەترسییەكان بێت، بۆ ئەوەی ژینگەیەكی باش بە نەوەكانمان بدەین و ئاماژەی بەوەشكرد: گفتوگۆكانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ تیشك خرایە سەر زمانی گفتوگۆی بنیاتنەر و بەرهەمدار بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە و دڵنیابوون لە پشكی دادپەروەرانە و یەكسان لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەكان لەگەڵ وڵاتانی كەنار دەریاكان.
    سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات داوای دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی دەكات كە تێیدا پێویستمان بە هەوڵی هەموو دۆستان هەیە بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی ئاوی و ئایندەی نەوەكانی.
    بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بە ئامادەبوونی وەزیر و دیپلۆماتكاران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا دەستیپێكرد لەژێر دروشمی (كەمی ئاو و هۆڕەكانی دۆڵی رافیدەین و ژینگەی شەت وعەرەب بەرپرسیارێتی هەمووانە).