وەزیری سامانەكان: سەرۆك وەزیران ئەولەویەتی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا داوە

ناوخۆ
  • 6-05-2023, 12:55
  • +A -A

    بەغدا -  INA-  ویسام مەلا
    ئەمڕۆ شەممە عابد عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان دووپاتیكردەوە كە سەرۆك وەزیران ئەولەویەتی بە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا داوە.
    زیاب لە وتارێكدا لە میانی سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو وتی: ئاو سەرچاوەیەك لە سەرچاوەكانی ژیانە كە بەر مەترسیەكان دەكەوێت، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە حكومەتی سودانی بڕیاریدا بۆ ئەوەی ئەولەویەت بدات بە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و ئەنجامدانی كۆنفرانسی كەشوهەوا لە بەسڕە كە ئەو ڕاسپاردەی گرنگی بەرهەمهێنا و لە ئێستادا سپۆنسەری كۆنفرانسی ئاوە لە بەغدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمڕۆ لە خاكی رافیدەین لە سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغدا كۆدەبینەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگ و مەترسییەكانی بەردەم ئاو و ئاماژەی بەوەشكرد هاوكاری نێودەوڵەتی لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و دابینكردنی سەكۆیەك و گرنگیدان بە بەشدارییەكانی گەنجان و دابینكردنی چارەسەر بۆ ئاستەنگەكان.
    زیاب ئاماژەی بەوەدا كە كۆنفرانسەكە بایەخی بەەرچاوە ئاوییەكان وگۆڕانی كەش وهەوادا،هەروەها بەردەوامین لە گرنگیدان بەكەمی ئاوی هۆڕەگانی رافیدەین بۆ گەیشتن بە كۆمەڵێك ئامانج، دیارترینیان پاراستنی فرە جۆری زیندوو و عەقڵانی كردنی ئاو و چالاككردنی هەماهەنگی و هاوكاری نێودەوڵەتی.