بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جمال ڕشید پیرۆزبایی ئاڕاستەی شاچاڕڵزی سێێیەم دەکات.
بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەم شاناز ئیبڕاهیم احمد ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی پیرۆزباییان لە شاچاڕڵزی سێیەم کرد بەبۆنەی تاجلەسەرنانی وەک شای بەریتانیا لەکاتی پێشوازیکردنی لە میوانان ونوێنەری وڵاتان لە کۆشکی بکنغهام.
سەرۆک کۆمار بەگوێرەی بەیاننامەکە هیوای بۆ شاچاڕڵز خواست کە سەرکەوتوو بێت لەکارەکانیدا و بەریتانیاش هەمیشە لە گەشەسەندن و پێشکەوتندا بێت.