بەغداد/INA
ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی،سەرۆک وەزیران ئاماژەبەوەدا كه‌هه‌ندێ به‌رنامه و سیاسه‌ت و راسپارده هه‌یه هه‌وڵی هاندانی لاوان ده‌ده‌ن بۆ سادهییبوون و بوژانه‌وه و وێرانكردنی سیسته‌می پر به‌های كۆمه‌ڵگا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە،ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌رێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازیكرد له‌ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌زبه‌ر و قورئان خوێنان به‌جیاوازی تایبه‌تمه‌ندیه مرۆیی وزانستهكانیهوه و له‌پارێزگا جیاجیاكانی عێراق.
به‌ڕێزیان شانازی خۆی به‌پێگه ئه‌م لاوانه و ڕێز خۆی بۆیان راگه‌یاند، و ئاماژه‌به‌وه‌دا كه‌هه‌ندێ به‌رنامه و سیاسه‌ت و راسپارده هه‌یه هه‌وڵی هاندانی لاوان ده‌ده‌ن بۆ سادهییبوون و بوژانه‌وه و وێرانكردنی سیسته‌می پر به‌های كۆمه‌ڵگا، كه‌ئه‌مه‌ش هاوتهریپه له‌گه‌ڵ مه‌ترسی تیرۆر كه‌رووبه‌رووی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت بویته‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه به‌وه‌شی دا كه‌ئه‌م گروپه وه‌كو گه‌وهه‌ری گه‌له مه‌زنه‌كه‌مان و گه‌رویی قوربانیدان و ههڵوێستهكانیهتی، له‌كاتێكدا هه‌ندێ كه‌س هه‌وڵ ده‌ده‌ن داكۆكی له‌سه‌ر نه‌رێنیه‌كان لێره و له‌وێ بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌سه‌روبه‌ندی ئاڵۆزیه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، و ئه‌م لایه‌نی پرشهنگهی لاوانی خۆشه‌ویستمان پاش گوێ ده‌خه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌گرنگی ئه‌م جۆره دیدارانه كرده‌وه، كه‌له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌كی وشیاری لاوانی كۆده‌بێته‌وه و پێگه‌یه‌كی زانستی هه‌یه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا پرچه‌كه به‌قورئان و به‌هه‌موو به‌هاكانی جوان ولێبورینهوه، روونیكرده‌وه كه‌عێراق له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م هه‌موو ڕكمانیانهی كه‌رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه، پێویستیه‌كی زۆری به‌م ده‌سته‌یانه هه‌یه.