بەغداد/ INA
حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە سێ تیرۆریستی لە نەینەوا کوژراون.
بەیاننامەی حەشد کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هێزێکی فەوجی شەشەم لەلیوای 57 ی حەشدی شەعبی توانی لەئۆپەراسیۆنێکدا سێ تیرۆریستی داعش لە نەینەوا بکوژێت.
وتیشی کە ئۆپەراسیۆنەکە بەپێی زانیاری زۆر وردی هەواڵگری باوەڕپێکراو بەڕێوەچوو، ڕوونیشی کردەوەکە ئەوتیرۆرستانە لە مۆڵگەکانیاندا گەمارۆ دران لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبیەوەو پاشانیش کوژران.