بەغداد – ا ه ع وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ، ئەمرۆ سێ شەممە، لەگەڵ ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاوكاری نێودەوڵەتی (GIZ) یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی واژۆكرد بۆ هاوكاریكردنی ئەو پەنابەرانەی دیپۆرت دەكرێنەوە. لەوبارەیەوە دكتۆر عەبدولكەریم عەبدوڵا بریكاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: "وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئامادەیە هاوری رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی و ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاوكاری نێودەوڵەتی (GIZ) بكات ". هاوكات جێر مۆلەر وەزیری هاوكاری ئابوری و بوژاندنەوەی ئەڵمانی رایگەیاند: "وڵاتەكەی خوازیارە دەرفەتی كار و راهێنان پێشكەش بەو كەسانە بكرێت بۆ زامنكردن و باشكردنی گوزەرانیان.