حکومەت ڕاسپاردەیەک سەبارەت بە سیستەمی ئەلکتڕۆنی دەردەکات

ناوخۆ
  • 5-05-2023, 14:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی وەزاری خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان ڕاسپاردەیەکی ڕاگەیاند دەربارەی جێبەجێکردنی سیستەمی یەکگرتووی ئەلکتڕۆنی بۆ فڕۆشتن بەڕێگای کەمکردنەوە.
    ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەنجومەنی وەزاری خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی لە کۆبوونەوەیەکدا بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری پلاندانان محمد علی تمیم ، چەند بابەتێکی تاوتوێکرد لەوانە : بەخشینی دەسەڵات بە پارێزگای ئەنباڕ بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژە وەک پڕۆژەی چاککردنەوەی وێستگەی بۆڕی گواستنەوەو گەیاندنی کارەبا.
    هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا دەنگ درا بە چەند ڕاسپاردەیەک گرنگترینیان هەموارکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزاری 23002 ، ئەویش بەبەخشینی دەسەڵات بە وەزارەتی پلاندانان بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی ئەلکتڕۆنی بۆ فڕۆشەمەنی بەشێوازی داگرتنی نرخ.