بەرگری شارستانی دوو ئاگری گەورە لە ناوچەی کەڕادە لە بەغداد دەکوژێنێتەوە

ناوخۆ
  • 5-05-2023, 13:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی دوو ئاگری گەورەی لە ناوچەی کەڕادە لەبەغداد کوژاندەوە.
    بەیاننامەی بەرگری شارستانی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی تیمەکانمان توانیان ئاگرێکی گەورە لە ناو کۆگەیەکی ئامێری کارەبایی بکوژێننەوە کە لە سەندەویچ پەنەڵ دروستکرابوو.
    وتیشی کە زیاترلە 15 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە لە پڕۆسەی ئاگرکوژاندنەوەکە بەشداریان کردووە.
    هەروەها وتی کە پاش کوژاندنەوەی ئەم ئاگرە ئاگرێکی دیکە لە باڵاخانەی الاناء الملکی کەوتەوە کە لە پێنج نهۆم پێکهاتووە ، کەتیمەکانی سەربە بەرگری شارستانی بە خێرایی توانیان بیکوژێننەوەو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
    ڕوونیشی کردەوە کە هەردوو ئاگرەکە زیانی گیانی لێنەکەوتەوە وپۆلیسیش لێکۆڵینەوەکانی خۆی دەربارەی هەردوو ڕووداوەکە دەستپێکرد بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە.