کەشناسی عێڕاق ..... تۆزو خۆڵ دەبارێت

ناوخۆ
  • 5-05-2023, 11:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی ڕۆژی شەممە ساف نیمچە هەور دەبێت لە ڕۆژئاوادا تۆزاوی دەبێت، لەباکووریش هەندێک تەماوی و لای ئێوارەکەشی تۆزاوی دەبێت ، لەباشووریش 
    ساف وهەندێک هەور دەبێت وپلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبێتەوە.
    ڕۆژی یەکشەممەش ساف و هەندێک هەور دەبێت پاشان لە ڕۆژئاوادا تۆزهەڵدەکات و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت ، لە باکووریش تەماوی دەبێت و دەرفەتی ڕێژنە بارانیش دەبێت ، پاش نیوەڕۆش لە ڕۆژاوادا تەماوی دەبێت و پلەکانی گەرماش وەک خۆی دەبێت.
    ڕۆژی دووشەممەش لەناوچەکانی ناوەڕاست هەندێک تەماوی دەبێت وپلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە ، لەباکووریش تەماوی دەبێت ولەکاتی شەودا دەرفەتی بارینی بارانیش دەبێت وپلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دادەبەزن، لەباشووریش هەندێک تەماوی دەبێت و تۆزوخۆڵێکی سووک هەڵدەستێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن. 
    ڕۆژی سێشەممەش لەناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور ساف دەبێت و هەندێک تەماوی دەبێت و لەناوچەکانی باکووریش تەماوی دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.