سەرۆك وەزیران پشتگیری تەواوی خۆی بۆ پرۆسەی خوێندن دووپاتدەكاتەوە

ناوخۆ
  • 4-05-2023, 21:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمان كۆبووەوەو پشتگیری تەواوی خۆی بۆ پرۆسەی خوێندن دووپاتكردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی خوێندنی باڵا لەئەنجوومەنی نوێنەران كۆبووەوە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە كۆبوونەوەكەدا رەوشی خوێندنی باڵا لەعێراق بەهەردوو لایەنیەوە حكومی و ئەهلی و ئاماژە و ئاراستەكانی خوێندنی باڵا و ئاست و دەرئەنجامەكانی باسكران، هەروەها گرنگترین تەگەرەكانی بەردەم پێشكەوتن و هاوچەرخكردنی بەپێی تێروانینێك كەلەپلانەكانی حكومەتەوە دەستپێ بكات لەپێش هەمووان ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ خوێندن (2022-2023) كەلەكاتێكی نزیكدا حكومەت دەستیپێ دەكات تاوتووێكران.
    هەروەها سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران روونیكردەوە، كەبەرنامەی حكومەت پرسی نوێكردنەوە و پێشخستنی پرۆسەی خوێندن لەزانكۆكانی عێراق لەبەرچاوی گرتووە، كەپێداویستی و داواكاری بازاری كار دابین بكات، و دەرچووانی كۆلیژ و پەیمانگاكان فاكتەری سەرەكی بن بۆ پێگەیاندنی لاوان بۆ ئەوەی دەرفەتی كاری راستەقینە بەدەست بێنن و كارامەیەكانی پێوییتیش وەربگرن.
    هاوكات سودانی پشتگیری تەواوی خۆی بۆ پرۆسەی خوێندن دووپاتیكردەوە بەڕێگای یاساكانەوە، ئەوجا چ لەكەرتی پەروەردەیی بێت یان لەخوێندنی باڵا بێت، بۆ ئەوەی ژینگەیەكی سەلیم بۆیان دابین بكرێت و بتوانن پەیامی خوێندنی خۆیان بگەینێن.