بەغداد - INA
دەستەی دەروازە سنوورییەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستبەسەرداگرتنی (٢٨) كۆنتێنەر كە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردن هێنرابوون لە بەندەری ئوم قەسر ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان، لیوا عومەر عەدنان وائیلی، لەكاتی سەردانێكی لەناكاودا بۆ بەندەرەكانی دەریایی لە پارێزگای بەسرە، بەشێوەیەكی مەیدانی سەرپەرشتی دەستبەسەرداگرتنی (28) كۆنتێنەری كرد كە سەرپێچی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردن بوون لە بەندەری ئوم قەسر.
بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە: لەڕێگەی ئاشكراكردن و وردبینییەوە، دەركەوتووە كە بابەتان بریتیبوون لە (ماتۆڕسكیلی بەكارهێنراو كە هاوردەكردنیان قەدەغەیە، فلتەری هەوا، كەرەستەی یەدەگ، تایەی هەڵوەشاوە، و كیسی مادەی كیمیایی).
رونیشیكردەوە: ئەم هەوڵانە لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەنجامدراون، بۆ بەدواداچوونی سەرجەم ئۆپەراسیۆنەكانی قاچاخچێتی.