بەغداد - INA
بانكی ڕافیدەین، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستپێكردنی ئەزموونی كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی لە پەروەردەی یەكەمی كەرخ و ڕەسافە و باج ڕاگەیاند.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەپێی ڕێنماییەكانی حكومەت بۆ چالاككردنی ئامێرەكانی خاڵی (POS)، بانكی ڕافیدەین سەركەوتنی تاقیكردنەوەی دەستپێكردنی سیستەمی كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی لە یەكەم فەرمانگەی پەروەردەی ڕەسافەی یەكەم و كەرخی یەكەم و دەستەی گشتی باج ڕاگەیاندوە، بەم شێوەیە بانكەكە دەستی كردووە بە جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی سیستەمی كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی و خستنە بواری جێبەجێكردنەوە.
بانكەكە پشتڕاستیكردەوە، كە كاردەكات بۆ گشتاندنی ئەم ئەزموونە بۆ باقی فەرمانگەكانی دەوڵەت، یەك لە دوای یەك، بە ئامانجی جێهێشتنی مامەڵە داراییە دەستییەكان و كۆكردنەوەی پارە بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بانكی ڕافیدەین، بە هاوكاری كۆمپانیای كارتی زیرەكی نێودەوڵەتی، بڕیاریدا ئامێری (POS) بۆ سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەت و كەرتی تایبەت بە خۆڕایی ببەخشێت، هەروەها بۆ دابینكردنی پاڵپشتی تەكنیكی و لۆجستی، و پرۆگرامی پاڵپشت، هەروەها ڕاهێنانی هەموو كارمەندانی تەكنیكی لە بەرامبەر (سفر) تا كۆتایی ساڵی 2023.