سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی دووەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاو دەكات

سیاسی
  • 4-05-2023, 19:32
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، سەرۆكایەتی دووەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاوی كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، سەرۆكایەتی دووەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاوی كرد.
    لەكۆبوونەوەكەدا وەزیرانی سامانە ئاویەكان و ژینگە و سكرتێری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری كشتوكاڵ و سامانە ئاویەكان لەهەرێمی كوردستانی عێراق و سەرۆكی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكانی نارێخكراو بەهەرێم و نوێنەری ژمارەیەك لەدەزگاكانی حكومەت ئامادە بوون.
    هەروەها سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و جێگری پارێزگار و بەڕێوبەری گشتی بەنداوەكان لەهەرێمی كوردستانی عێراق میوانداریكرابوون.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە كۆبوونەوەكە رەوشی ئاو و وشكەساڵی و كەمی داهاتەكان بەپێی پێشبینیەكانی ساڵی ئاوی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) و چاودێریكردنی راسپاردەكانی پێشووی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بەپرسی كەمی ئاو و كاریگەریەكانی و گرنگترین قوناغەكانی ئەم كەرتە گرنگە تاوتووێكران، هەروەها گفتوگۆكرا لەسەر دیراسەی سترتیژی تایبەت بەسامانی ئاوی.
    هەر لەكۆبوونەوەكەدا پلانەكانی حكومەت بۆ روبەروبوونەوەی كەمی ئاو و وشكەساڵی و كاریگەریەكانی و یەكخستنی هەوڵەكانی هەموو دەزگاكان بۆ جێبەجێكردنی ئەم پلانانە تاوتوێكران.