بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق كۆبووەوەو پێداچوونەوەیان بە پێشكەوتنەكان كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق كرد.
لەكۆبوونەوەیەكدا رەوشی سیاسی و ئابووری گشتی وڵات و ژمارەیەك لەپرسەكان لەسەر ئاستی نیشتیمانی و گرنگی یەكخستنی هەوڵەكانی هەموو هێزە سیاسیەكان لەپێناو پشتگیریكردنی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە خزمەتگوزاری و چاكسازیەكەی باسكران.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بە كارە لەپێشینەكانی ناو بەرنامەی كاری حكومەت دا، كەدابینكردنی پێداویستی و داواكاری هاووڵاتیان لەهەموو پارێزگەكان لەبەرچاودەگرێت، بەپێی ئاواتەكانیان و دەبێتە هۆكاری سەقامگیری و گەشەپێدانێكی گشتی تەواوكار.
هەروەها لەكۆبوونەكەدا ئاراستەی پێشكەوتنەكانی پرۆسەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم خرانەروو، كەچارەسەریەكی ریشەی بێت و لەكۆتاییدا باری هاووڵاتیان سوكتر بكات و پاڵپشت بێت بۆ كاری هاوبەش بەپێی دەستوور و بەرژەوەندی گەلەكەمان لەسەرانسەری عێراقدا.