ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پرۆژە یاسایەك دەدات و كۆتایی بە ڕاپۆرت و گفتوگۆی چەند پڕۆژەیەك دەهێنێت

سیاسی
  • 4-05-2023, 17:08
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لە میانی دانیشتنی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا، ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیدا لەسەر پرۆژە یاسایەك، هەروەها ڕاپۆرتكردن و تاوتوێكردنی ژمارەیەك ڕەشنووسی یاسای تەواوكرد و دانیشتنەكەشی بۆ شەممەی داهاتوو دواخست.
    بەگوێرەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەن ڕاپۆرت و تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای دروستكردنی پارێزگای هەڵەبجە لە كۆماری عێراق تەواوكردووە، هەروەها ڕاپۆرت و گفتوگۆی ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی كۆماری عێراق بە ڕێككەوتنی دامەزراندنی - بانكی ئەوروپی بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە ساڵی 1990 تەواوكردووە.
    هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران ڕاپۆرت و گفتوگۆی پرۆژە یاسایەكی تەواو كرد كە تایبەتە بە ماوەی وەرگرتنی داواكاری كە لە یاسای ژمارە (13) بۆ ساڵی 2016 دیاری كراوە، یەكەم هەمواركردنەوەی یاسای خاوەندارێتی ئەو بەڵگەنامانەی كە ناوی نادیاریان لەسەرە بۆ ئاوارە و كۆچبەرانی ژمارە (79) بۆ ساڵی 2012.
    هاوكات ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنوسی یاسای پەیوەستبوون بە پەیڕەوی ناوخۆی ڕێكخراوی گەشەپێدانی ژنان لە وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی تەواو كرد، هەروەها دەنگی دا لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای پشتگیریكردنی پڕۆژە بچووكەكانی داهات ژمارە (10)ی ساڵی 2012.