پەرلەمان كاتی دەنگدان لەسەر بودجە دیاری دەكات

سیاسی
  • 4-05-2023, 16:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لیژنەی دارایی پەرلەمان، ئەمرۆ پێنجشەممە، میوانداریكردنی چوار وەزارەتی گرنگی ڕاگەیاند لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا، هاوكات كاتی ڕاگەیاندنی دەنگدانی دیاریكرد و تەئكیدیشی لەسەر بەردەوامبوونی كۆبوونەوە چڕەكانی لەسەر بودجە كردەوە. 
    ئەندامی لیژنەكە ئەحمەد مەزهەر جبوری، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتی: لیژنەی دارایی هێشتا بەردەوامە لە كاركردن و ستراتیژی خۆی بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنانی دارایی لە بودجەی فیدراڵی و بۆ ئەنجامدانی گواستنەوە بەتایبەتی لەو بەشانەی كە تەرخانكردنی دارایی لاوازن، لەوانە تەرخانكردن بۆ پەرەپێدانی هەرێمەكان و وەزارەت هەیە كە خەرجییەكانی تێدا گەورەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كاری لیژنەكە بریتییە لە هاوسەنگیكردنی خەرجییە داراییەكان و دابەشكردنی خەرجییە داراییەكان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر هەموواندا.
    وتیشی: جیاوازی ڕوون هەیە لە بودجەدا، بەتایبەتی لە كاڵای خزمەتگوزاریدا، ژمارەكان دوو هێندە زیادیكردووە لەوەی لە بودجەی 2021دا هەبووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هێشتا كات ماوە بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی نرخی نەوت ناجێگیرە و ناتوانرێت پشت ببەسترێت بە نرخی ئێستای نەوت.
    ئەحمەد مەزهەر جبوری راشیگەیاند: ناكرێت كاتی دەنگدان لەسەر بودجە دیاری بكرێت و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا تێڕوانینەكە ڕوون دەبێتەوە و كاتی دەنگدان دیاری دەكرێت.
    وتیشی: لیژنە هەموو ڕۆژێك لە كاتژمێر ۱۰ی بەیانی تا ۱۲ی ئێوارە كۆدەبێتەوە، جگە لەوەی ڕۆژانە زیاتر لە سێ كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرەكاندا ئەنجام دەدرێن، و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا لیژنەكە میوانداری گرنگترین وەزارەتەكان دەكات، وەك تەندروستی، ناوخۆ، دارایی و نەوت.
    ئاشكراشیكرد: لیژنەكە ئامادە نییە میوانداری سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی بكات، مەگەر ئەوەی بیەوێت تێبینیەكانی بگەیەنێتە لیژنەی دارایی و ئێمەش پێشوازی لەوە دەكەین.