بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی یاسایی پەرلەمان میوانداری ئەنجومەنی شورای دەوڵەتی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر 5 دۆسێی.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لیژنەی یاسایی پەرلەمانی میوانداری ئەنجومەنی دەوڵەتی شورای كرد".
ئاماژەی بەوەشكرد، "میواندارییەكە بۆ گفتوگۆكردن هات لەسەر هۆكاری كردنەوەی لقی دادگاكان و هۆكاری دواكەوتنی یەكلاییكردنەوەی كەیسەكان و هۆكاری دواكەوتنی وردبینی یاساكان و میكانیزمی پشكنینیان و گفتوگۆكردن لەسەر فەتوای ڕێگەنەدان بە پەرلەمانتاران بۆ داوای ئەولەویەتەكان، و گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكان و میكانیزمی پەرەپێدانی كارەكانی ئەنجومەنی دەوڵەت”.