عێراق و ئوردن ڕێككەوتن لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستێك بۆ هەناردەكردنی 10 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا

ئابوری
  • 4-05-2023, 14:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، ڕێكەوتنێكی لەگەڵ شانشینی هاشمی ئوردن واژۆ كردووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی هەناردەكردن بە بڕی ١٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
    وەزارەتی نەوت ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت پێشوازی لە وەزیری وزە و سەرچاوە كانزاییەكانی شانشینی هاشمی ئوردن، ساڵح عەلی حەمەد خەرابشە، و وەفدی یاوەری كرد". ئاماژە بەوە دەكات كە "كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی یاریدەدەرێكی سكرتێری وەزارەتی كاروباری دەرهێنان، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ئابووری، بەڕێوەبەر گشتیی بەشی یاسایی، و بەڕێوەبەری فەرمانگەی زانیاری و پەیوەندییەكانی حكومەت، هاوكات شاندی یاوەری وەزیری وزە و سامانە كانزاییەكان و باڵیۆزی ئوردن لە بەغدا لە دیوی ئوردن ئامادەبوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە میانەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر ڕێگاكانی بەرزكردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا لە كەرتی نەوت و وزە كردووە"، ئاماژەی بەوەشكرد، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا، هاوكات ڕێككەوتن لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی هەناردەكردنی (10) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، لە مانگی ئایارەوە دەستپێدەكات، بۆ ماوەی ساڵێك”.