بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جەختیان لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی یاسا گرنگەكان كردەوە كە خزمەت بە گەل دەكەن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، ڕایگەیاندووە، "مەندەلاوی لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیكی كۆبووەتەوە بۆ تاوتوێكردنی دوایین بابەتی سیاسی، ئابووری و پێشهاتە ئەمنییەكان لە وڵاتەكەدا”.
لەراگەیندراوەكە ئاماژە بەوەیش كراوە ، "لە میانەی كۆبوونەوەكەدا گرنگی خێراكردنی تەواوكردنی ئەو یاسایە گرنگانەی خزمەتی گەل دەكەن، لەوانەش یاسادانانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ سێ ساڵی داهاتوو ، هاوكات پاڵپشتیكردنی حكومەت لە بەدیهێنانی بەرنامە وزاریەكەیدا، بەتایبەتی پەیوەندیدار بە لایەنی ژیان و خزمەتگوزاری هاووڵاتی، جەختی لەسەر كرایەوە، هەروەها كۆمەڵێك دوسێ تاوتوێ كران."