بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، بوونی ڕێككەوتنێكی سیاسی بۆ پەسەندكردنی بودجە لە زووترین كاتدا ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر پەرلەمانتارن دەبێت كە بەبێ بیانوو ئامادەی دانشتنەكان نابن دەگرینە بەر
شاخەوان عەبدوڵڵا لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوەكردووە، "لە پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ كراوە، خوێندنەوەی یەكەم و خوێندنەوەی دووەمی بۆ كراوە"، ئاماژەی بەوەشكردووە "لیژنەی دارایی لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان كۆدەبێتەوە بۆ پەسەندكردنی بودجە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "یاسای بودجە یەكێكە لەو یاسایانەی كە ناتوانرێت دوابخرێت ، ئاماژەی بەوەشكرد، هێزە سیاسییەكان مەیلیان بۆ پەسەندكردنی بودجە هەیە، بەو پێیەی لە دوایین كۆبوونەوەی هێزەكاندا تیشك خرایە سەر گفتوگۆكان لەسەر بودجە لەسەر لایەنە گرنگەكان ، پێویستە لەناو لیژنەیەكی هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەتدا مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ڕێككەوتن هەیە بۆ پەسەندكردنی بودجە بە زووترین كات"، جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی "باسكردنی سەرجەم تێبینییەكان لەگەڵ هێزە سیاسییەكان بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی دروست بودجە پەسەند بكرێت و بیخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران".
سەبارەت بە ڕێكارەكانی پەرلەمان بەرامبەر بەو پەرلەمانتارانەی كە ئامادەی دانیشتنەكانی پەرلەمان نابن، شاخەوان عەبدوڵڵا دووپاتیكردەوە كە "پەرلەمان تاوتوێی پرسی غیابی پەرلەمانتاران بەبێ بیانووی كردووە، سبەی هەینیش كۆبونەوەیەك ئەنجامدەدرێت بۆ گرتنەبەری بڕیار و ڕێوشوێن بەرامبەریان".