وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی بۆ فەرمانبەرانی پۆلیسی هاتوچۆ دەكرد

ئەمنی
  • 4-05-2023, 13:48
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ڕێنمایی بۆ فەرمانبەرانی هاتووچۆ دەركرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە، "بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ئاهەنگی هەفتەی پۆلیسی هاتووچۆی ڕێكخست، بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی وەزیری ناوخۆ و ژمارەیەك فەرماندەی و بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتەكەدا.هەروەها مراسیمەكە ڕێزلێنان لە گروپێكی نوخبەی ئەفسەران بوو قەڵغانی دڵسۆزی لەلایەن بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتییەوە پێشكەش بە وەزیری ناوخۆ كرا.
    شەمەری لە وتارەكەیدا لە میانی مەراسیمەكەدا وتی كە "وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ لەگەڵ گەلی بەڕێزمان، بە بۆنەی هەفتەی هاتووچۆ، ئەم فەرمانگە دێرینە كە ئەركێكی قورسی لە ئەستۆ گرت و خزمەتێكی گشتی پێشكەش كرد، ئاهەنگ دەگێڕێت".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ، بە ستافەكەی لە ئەفسەر و هاوكارەكانی بە هەموو پلە و پلەدارەكانەوە، بارگرانییەكی زۆری دەرونی و ئەخلاقی لە ئەستۆ گرتووە، بەو پێیەی ئەو دامەزراوەیە كە بە درێژایی رۆژ ڕۆڵی نیشتمانی خۆی جێبەجێ دەكات و لە ڕاپەڕاندنی ئەركەكانیدا شكست ناهێنێت لە هەموو بارودۆخێكدا "، جەختیشی لەوە كردەوە كە "هەر لە یەكەم ساتەكانەوە كە ئەركی وەزارەتمان وەرگرت، كارمان كرد بۆ داڕشتنی ستراتیژێكی نوێ بۆ كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و پاڵپشتیكردنی، و ئەمەش تەنها لە ئاستی خزمەتگوزاریدا سنوردار نەبووەر ، بەڵكو زیاتر حەزمان دەكرد، لە ڕێگەی پاڵپشتی سەرۆكوەزیران، محمد شیاع سودانی، بۆ كەمكردنەوەی ئەو پارە داراییانەی كە بەسەر دەركردنی بەڵگەنامە و خزمەتگوزارییەكانی هاتوچۆدا سەپێنراون، و هەموو هەوڵێكمان بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی هاوڵاتیان بخەینەگەڕ."