ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ئەمڕۆی بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دوادەخات

سیاسی
  • 4-05-2023, 12:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی بۆ ماوەی نیو كاتژمێر ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە "شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمان بڕیاریدا دانیشتنی پەرلەمان بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دوابخرێت".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەمەش بەهۆی نەبوونی نیسابی یاساییەوە بووە".