بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپا، بەیاوەری فەرماندەی هێزی زەمینی، گەیشتە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "سەرۆكی ئەركانی سوپا، لیوای عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا بەیاوەری فەرماندەی هێزی زەمینی، ستاف لیوا قاسم محەممەدی، گەیشتە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە."
ئاماژەی بەوەشكرد، "مەبەست لەسەردانەكەبۆ چاودێریكردنی دۆخی ئەمنی پارێزگای دیالە هاتووە".