بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەندامێكی دەستەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ، حسێن عەبدول سادە بەهێر، لەبەردەم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایق زردان، سوێندی یاسایی خوارد.
دەسەڵاتی دادوەری ڕایگەیاند، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە رایگیەاند كە "بەپێی بڕگەكانی مادەی (7/ چوارەم)ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ژمارە (31)ی ساڵی 2019، ئەندامێكی دەستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ، حسێن عەبدول سادە بەهێر لەبەردەم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان سوێندی یاسایی خوارد.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمە بە ئامادەبوونی هەردوو داواكاری گشتی و سەرۆكی دەسەڵاتی چاودێری دادوەری ئەنجامدراوە".