دادگای تاوانەكانی سەڵاحەدین: تیرۆرستێك كە بەشدار بوو لە هێرشەكانی سەر شاری ئامرلی زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەركرا

ناوخۆ
  • 4-05-2023, 12:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند، دادگای تاوانەكانی سەڵاحەدین سزای هەتاهەتایی بۆ تاوانبارێكی تیرۆریستی دەركرد كە بەشداری لە تاوانی هێرشكردنە سەر قەزای ئامرلی كردبوو.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەراگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "دادگای تاوانەكانی سەڵاحەدین سزای زیندانی هەتاهەتایی لە دژی تاوانبارێكی تیرۆریستی دەركرد كە بەشداریی لە تاوانی هێرشكردنە سەر قەزای ئامرلی كردووە"، ئاماژە بەوە دەكات "ئەو تیرۆریستە لە دوای ڕووداوەكانی حوزەیرانی 2014 لە پارێزگاكەش ئەندامانی تیرۆرستانی داعشی دەگواستنەوە نەخۆشخانەكان ".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەو بڕیارە بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەكانی 2/1 و 3 و 5 و لە چوارچێوەی مادەی 4/1ی یاسای دژەتیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 بە پشتبەستن بە مادەی 132/1ی یاسای سزادانی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ هەموار كراوەتەوە."