بەغداد - INA
عەبدوللەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار و محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیان لە گرنگی پەلەكردن لە پەسەندكردنی بودجە كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ عەبدوللەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا رەوشی ئەمنی و سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزاری لەوڵات تاوتووێكرا، و جەختیان لەگرنگی پەلەكردن لەپەسەندكرنی بودجە و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ پشتگیریكردنی حكومەت كردەوە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی بەپێی كارە لەپێشینەكان، بۆ بەرجەستەكردنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینكردنی پێداویستی و ئاواتی هاووڵاتیان.
هەروەها ئەنجامی سەردانی ئەم دوایەی سەرۆك كۆمار بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران خرایەروو، و دواپەرەسەندن و پێشكەوتنەكانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیش گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.