بەغداد - INA
موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، داوای تەرخانكردنی دارایی پێویست بۆ چارەسەركردنی كاریگەرییە نەرێنییەكانی كەشوهەوای عێراقی كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: مەندەلاوی ئەمڕۆ سپۆنسەری كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ تیمی نیشتیمانی دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ پاڵپشتی وزە و كەمكردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی كرد، لە درێژەی ئەو كۆبوونەوانەی كە وەك سەرۆكی فەرمانی پەرلەمانی ژمارە (89) ئەنجامیدا بۆ پێداچوونەوە بەو بابەتانەی لەماوەی ئەمساڵدا ئەنجامدراون.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی لیژنەی كارەبا و وزە، محەمەد نوری عەبد ڕەبە و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی دەستپێشخەری نیشتمانی جاسم فەلاحی و بریكاری وەزارەتەكانی پەیوەندیدار بە وزەی نوێبوەوە ئامادەی بوون.
ڕاوێژكار بەڕێوبەری نوسینگەی جێگری یەكەم نازم ساعدی لە وتارێكدا كە بەناوی جێگری یەكەمەوە پێشكەشی كرد ، ئاماژەی بە گرنگی دەستپێشخەرییەكە و جددیەتی دۆخی كەشوهەوا لە جیهان و عێراقدا كرد بە تایبەتی، و پێویستی چارەسەركردنی كاریگەرییە نەرێنییەكانی كەشوهەوای عێراق، وەك خراپكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكان، بیابانبوون و كەمی بارانبارین و كەمكردنەوەی بەردانەوەی ئاو لە وڵاتانی سەرچاوەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجومەنی نوێنەران كۆمەڵێك هەنگاوی پراكتیكی جددی لەو بارەیەوە ناوە، لەوانە دەركردنی یاسای گرنگ لە بواری وزە، پەسەندكردنی ڕێككەوتنە پەیوەندیدارەكان، هەروەها كاردەكات بۆ چاودێریكردنی تەرخانكردنی پێویست لە بودجە، و پشتگیریكردن لە پەسەندكردنی یاسای ڕێكخستنی وزەی نوێبووەوە، هەروەها ڕۆڵی چاودێریكردنی لیژنەكان.