هەولێر/ INA
ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە،نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له خاتوو باربارا ليف ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزيك كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، خرانه به‌ر باس.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پابه‌ندى به خشته و به‌رنامه‌ى ياداشتى لێكگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێنتاگۆنه‌وه ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، كرده‌وه. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى ئێستاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيشیان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووریدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا باس له ده‌ر‌فه‌ته‌كانى به‌هێزكردنى ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌بوونى زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ريكى، كرا.
دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.