بەغداد - INA
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: كە ڕێككەوتنی هاوكاری لەگەڵ نوسینگەی روبەروبوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر واژۆكردووە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نارووە، دەڵێت: دەستەكە لەگەڵ نوسینگەی روبەروبوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر ڕێككەوتنێكی هاوكاری واژۆكرد، بۆ بەرزكردنەوەی هەوڵە نیشتمانییە پێویستەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوە و سنوورداركردنی كردەوەكانی گەندەڵی و تاوانەكانی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم ڕێككەوتنە، كە بە سەرپەرشتی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دادوەر حەیدەر حەنون و پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی عەلی موحسین عەلاق ئەنجامدراوە، لەلایەن موعەتز فەیسەڵ عەباسی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گەرانەوە لەدەستەو نزار ناسر حسێن، بەڕێوەبەری گشتی نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر واژۆكرا، بۆ بەدواداچوونی تۆمەتبارانی داواكراو و وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی لە كردەوەی گەندەڵی و سپیكردنەوەی پارە بەدەست هاتوون، لەگەڵ پاراستنی موڵكی گشتی و بەرزكردنەوەی كارایی ئەدای دامەزراوەكان.
رونیشیكردەوە: ڕێككەوتنەكە ئاڵوگۆڕی زانیارییەكانی پەیوەست بە كەیسەكانی گەندەڵی و تاوانەكانی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆریستی دوای ڕەزامەندی دادوەری تایبەتمەند و هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەدواداچوونی ڕێكارەكانی وەرگرتنەوەی پارەی قاچاخ لە دەرەوەی عێراق لەخۆدەگرێت.