بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوار شەممە، لەگەڵ نوری كامل مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوەو تەئكیدیان لە خێرایی پەسەندكردنی بودجە كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ نوری كامل مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لەكۆبووەنەوەكەدا دواپێشهاتە سیاسیەكان و كاری بەردەوامی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی خاڵە سەرەكییەكانی بەرنامەی حكومی و چۆنیەتی جێبەجێكردنیان تاوتووێكران، هەروەها جەختیان لەپەلەكردن بۆ پەسەندكردنی یاسایی بودجەی گشتی كردەوە بۆ ئەوەی حكومەت بتوانێت پلانەكانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری كەلەبەرژەوەندی هاووڵاتیانە جێبەجێ بكات.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران تەكەزی لەگرنگی یەكخستنی هەوڵەكانی هەموو هێزەسیاسیەكانی كردەوە لەپێناو پاڵپشتیكردنی حكومەت لەكارە جێبەجێكراوەكانی كەبەئامانجی دابینكردنی خزمەتگوزاریە سەرەكییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی هاووڵاتیانە.