هەولێر/INA
ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەمە،مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له
باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكى ياوهرى كرد.
له كۆبوونهوهکەدا كه ئەلينا ڕۆمەناوسكى، باڵيۆزى ئهمهريكا لە عێراق و و ئیرڤن هیکس كونسولى گشتيى ئهمهريكا له ههرێمى كوردستان ئامادەی بوون، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە بە زووترین کات ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە نەوت جێبەجێ بکرێت و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە بۆ ئەوەی چیتر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان وعێراق بە گشتی زیانمەند نەبن.
سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستانیش، سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە ، کە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمساڵ لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانییەک دەربڕی.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.