بەغداد - INA
وەزارەتی كشتوكاڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشبینی كرد لە وەرزی ئێستادا خۆژێنی لە بەروبومی گەنمدا بەدەستبهێنێت، هاوكات ئەو ڕێكار و بڕیارانەی ڕاگەیاند كە دەبێتە هۆی زیاتر بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراك.
بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی كشتوكاڵ، یاسر حەسەن ساڵح، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەوڵێكی هاوبەش لەلایەن وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بازرگانی لە سەرەتای ئامادەكردنی پلانی كشتوكاڵی زستانەوە هەیە، و وتیشی: نرخی ئێستا 850 هەزار دینارە و پاداشتی جووتیارانە.
ساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە ئەنجامی ئەو ڕێكارانەی كە بەدەست هاتوون و بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران كە دادپەروەرانە بوون بەرامبەر بە كێڵگەكان و كادیرە پسپۆڕەكانمان لە وەزارەتەكاندا، دەگەینە دوورترین مەودا بۆ گەیشتن بە ئاسایشی خۆراك، و جەختیشیكردەوە: وەزارەتی كشتوكاڵ رێنمایی بەكارهێنانی تەكنیكەكانی ئاودێری مۆدێرنی كردووە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانی ئاو.
راشیگەیاند: ئەو روبەرەی كە لەم وەرزەدا چێنراون، (ئاودێری) 5 ملیۆن و 516 هەزار دۆنم، گەرەنتی بارانبارینیان كردووە، لەكاتێكدا لەسەر (روبەرە دەیمیەكان) 632 هەزار دۆنم، و ئەوەی لە دەرەوەی پلانەكە چێندرابوو، پێشبینی دەكرێت یەك ملیۆن و ٧٥٠ هەزار تۆن بێت، پێشبینی دەكرێت بەم زووانە توانای خۆژێنی بەدەستبهێنێت.