بەغدا -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند، دادگای تاوانەكانی رەسافە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێك دەكرد كە دوو سەربازی عێراقی كوشتووە.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە " بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێك دەكرد كە دوو سەربازی عێراقی كوشتووە. بە ئاماژەدان بەوەی "تاوانبارە تیرۆریستییەكە ئەو دوو سەربازەی لە پارێزگای ئەنبار كوشتووە و نماشی بە جستەی دوو شەهیدەكردووە، ئەمەش لە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی تیرۆریستی ڕێكخراو و بەدیهێنانی ئامانجە تیرۆریستییەكاندایە."
ئاماژەی بەوەشكرد، "لە ماوەی ساڵی 2015دا، هێزە ئەمنییەكان لە پارێزگای موسڵ (هاردو و كۆمپیوتەر)یان دۆزیوەتەوە كە لیستی ناوی چەتەكانی داعش و تۆمارە ڤیدیۆییەكانی تاوانی باندە تیرۆریستییەكانی تێدابووە، كە تاوانبارەكە لە یەكێك لە ڤیدیۆ تۆماركراوەكان دەردەكەوێت كاتێك ئەو دوو كەسە سەردەبڕێت :.
هەروەها ئەوەیش هاتووە، "دادگا بەڵگەكانی بەدەست ھێنراوی بەس و قەناعەتبەخشی زانی كە بەپێی بڕگەكانی مادەی ٤/١ و لە چوارچێوەی مادەی ٢/٥/٨ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٠٥دا سزای بەسەردا سەپێندرێت".