به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی هه‌ژده‌می ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد و تێدا دواپێشهاته گشتییه‌كانی وڵات و گرنگترین بابه‌ته‌كانی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی و ئابووری له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه تاوتووێكران و چه‌ندین بڕیار و راسپارده‌ش ده‌كران.
وه‌كو پێگیربوونی حكومه‌ت به‌جێبه‌جێكردنی چاكسازی كارگێری كه‌له‌كاره‌له‌پێشینه‌كانه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی چواره‌می لیژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی (23059) تایبه‌ت به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڕێوبه‌رانی گشتی په‌سه‌ندكرد، كه‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر گشتیانه كه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئه‌رێنی بۆیان نه‌كراوه له‌خۆی ده‌گرێت و پله‌یه‌ك له‌په‌له‌كانیان له‌پێش بوونیان به‌به‌ڕێوبه‌ری گشتی داده‌به‌زێت، به‌پێی بڕیاری ته‌شریعی (880ی ساڵی 1988).
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رێنموویی دان ئه‌وانه‌ی جێگای به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان ده‌گرنه‌وه له‌میلاكاتی ناو وه‌زاره‌ته‌كان بێت و جه‌ختی كرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سانی لێهاتوو وخاوه‌ن توانای به‌ڕێوبردنی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پۆستانه بگرنه‌ده‌ست.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان داوایی له‌وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی كرد په‌له بكه‌ن له‌جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی فرۆشتنی سیسته‌می پێدانی ئه‌لیكترۆنی (POS) و هه‌موو هه‌ولێك بده‌م بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و به‌مه‌به‌ستی ئه‌كتیڤكردنی سیسته‌می پێدانی ئه‌لیكترۆنی بۆ هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر:
1ـ ده‌ستكراوه‌كردنی لایه‌نه حكومییه‌كان بۆ پێدانی پاره به‌سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌و گوژمانه‌ی به‌رده‌ست ده‌بێت ( كرێ و رسومات و سزاكان و فرۆشتنه‌كان) وبه‌پێی كرێ كه‌له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقی بۆ پێدانی پاره به‌كارتی ئه‌لیكترۆنی دیار ده‌كات.
2ـ ده‌ستكراوه‌كردنی لایه‌نه حكومییه‌كان بۆ دانی كرێی گوژمه‌كان ( وه‌كو باجه‌كان) به‌هه‌موو جۆریه‌كانیه‌وه به‌دانی ئه‌لیكترۆنی و به‌پێی رێژه‌ی كرێ كه‌بانكی باوه‌ندی عێراقی بۆ كارتی پاره‌دان بڕیار له‌سه‌ر ده‌دات.
3ـ فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وبه‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عێراقی ودیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و راوێژكاری ئابووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ره‌شنووسی پرۆژه یاسایه‌كی ته‌واو ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ رێكخستنی پرۆسه‌ی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی له‌كۆماری عێراق له‌ماوه‌ی مانگێكدا له‌رێكه‌وتنی ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره.
بۆ رووبه‌روونه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌می ئاو له‌عێراق و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر كشتوكاڵ و ده‌ستپێكردنی به‌كارهێنانی ئاو به‌باشترین شێوه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی كردن له‌نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سامانه ئاویه‌كان له‌پێناو پركردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ریاچانه‌ی كه‌مۆڵه‌تیان نییه.
وه‌كو هه‌وڵێك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ چاودێرێكردن وسه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی ڵاوازی به‌رگری لاشه‌یان ( العوز المناعی) یان هه‌یه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی تایبه‌ت به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانی ڵاوازی به‌رگریان هه‌یه، كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ته‌وه وردبینی بۆ كراوه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی ده‌ستوور، به‌مه‌رجێك مادده‌یه‌ك بۆی زیادبكرێت: هه‌ر نه‌خۆشێك قه‌ره‌بوو له‌كۆمپانیای ماریۆی فه‌ره‌نسی به‌ده‌ست بێنێت ئه‌و به‌قه‌ده‌ر ئه‌م قه‌ره‌بۆیه یارمه‌تی لایه‌نی عێراقی لێی ده‌بدرێت.
سه‌باره‌ت به‌پرسی وزه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ وزه (23030ط) بۆ ساڵی 2023 كه نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌با/ كۆمپانیایی گشتی بۆ گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با بۆ ناوچه‌ی باكوور و كۆمپانیایی قه‌یوان بۆ سالێكی تر له‌خۆی ده‌گرێت په‌سه‌ندی كرد، له‌رێكه‌وتنی كۆتایی هاتنی درێژكردنه‌وه بۆ پێدانی وزه كه (400ـ800) مێگاوت له‌خۆی ده‌گرێت ده‌ستپێ ده‌كات و به‌پێی مه‌رجه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌بێت و ده‌بێت كۆمپانیا هه‌موو باج و روسومات له‌ئه‌ستۆ بگرێت، تا ده‌رچوونی بڕیاری ده‌سته‌ی نیشتیمانی بۆ وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی دارایی خۆی بدات له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینیه‌كانی راوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیران.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ وزه (23031ط) بۆ سالێ 2023 په‌سه‌ند كرد كه‌تایبه‌ت به‌نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌با/ كۆمپانیایی گشتی بۆ گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با بۆ ناوچه‌ی باكوور و كۆمپانیایی كار بۆ یه‌ك ساڵی تر، وله‌رێكه‌وتنی به‌كۆتایی هاتنی پێدانی وزه كه (150-385) مێگاوات له‌خۆی ده‌گرێت ده‌ستپێ ده‌كات و به‌پێی مه‌رجه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌بێت و كۆمپانیایی ناوبراو هه‌موو باج و رسومات له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت تا په‌سه‌ندكردنی ده‌سته‌ی نیشتیمانی بۆ وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان، وبه‌پێی ده‌سه‌ڵاتی دارایی خۆی و له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینیه‌كانی راوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی (23012 ب)، په‌سه‌ند كرد سه‌باره‌ت به‌دروستكردنی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتیمانی بۆ وشیاركردنه‌وه و پێناسه‌كردنی ئه‌وانه‌ی یاسایی خانه‌نیشین و گه‌ره‌نتی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران ده‌گرێته‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وه‌زاره‌تی دارایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌گوژمی 150 ملیار دینار پاڵپشتی ده‌كات له‌كۆی خه‌رجییه‌كانی فیعلی ده‌وڵه‌ت بۆ ساڵی 2022 و ده‌بێت یه‌ده‌كی نه‌ختێنه‌ی ساڵانی رابردوو له‌حیسابی كۆمسیۆن رابكێشرێته‌وه، بۆ زانین ئه‌م بڕه پاره‌یه به‌رده‌سته له‌پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی گشتی 2023.
به‌پشت به‌ستن به‌راسپارده‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ پێشكێش كردنی ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان له‌بواری نیشته‌جێبوون، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پرۆژه یاسایی هه‌مواركراوی یه‌كه‌م بۆ یاسایی سندووقی نیشته‌جێبوونی عێراق ژماره (32)ی ساڵی 2011 په‌سه‌ند كرد، كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ته‌وه وردبینی بۆ كراوه، ورایی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و تێبینیه‌كان كه‌له‌دانیشتنه‌كه ئاراسته‌كراو له‌به‌رچاو گیراون.
له‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی كۆماری عێراق له‌پایته‌ختی ئه‌سۆبیا ئه‌دیس ئه‌بابا په‌سه‌ندكرد، به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی یاسایی خزمه‌تی ده‌ره‌وه (45ی ساڵی 2008) و رێكه‌وتنی ڤییه‌ننا بۆ په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیه‌كان بۆ ساڵی 1963، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه‌نابێت كردنه‌وه‌ی ئه‌م باڵیۆزخانه ببێته هۆكاری زیادبوونی كارمه‌ندان له‌باڵیۆزخانه‌كانی ده‌ره‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر تاوتووێكردنی بابه‌ته‌كانی ناوكارنامه‌ی دانیشتنه‌كه و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه دا:
یه‌كه‌م/ وه‌زاره‌تی نه‌وت بری (250) هه‌زار لیته‌ر زه‌یتی غاز بۆ هه‌ر یه‌ك له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی له‌ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی دابین ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بریاری (57)ی ساڵی 2020ی تایبه‌ت به‌دروستكردنی به‌نداوی خۆڵ له‌هۆری حوێزه له‌پارێزگای میسان بۆ رێك وپێكردنی سنووری نێوده‌وڵه‌تی.
دووه‌م/ ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ردوو مادده‌ی ( 7و 8) له‌پرۆژه یاسایی ده‌زگای هه‌واڵگیری نیشتیمانی عێراقی، كه‌به‌پێی بڕیاری (274ی ساڵی 2012)ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌رچووه، له‌گه‌ڵ ( به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چاودێری) له‌چوار چێوه‌ی پێكهاته‌كانی ده‌زگای ناوبراو و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
سێیه‌م/ ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی هه‌مواركراوی یه‌كه‌می یاسایی خه‌ڵات و میدالیای ژماره (5ی ساڵی 2012) كه‌ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت وردبینی بۆی كردووه وره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
چواره‌م/ ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی هه‌مواركراوی نۆیه‌می یاسایی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره (40ی ساڵی 1988)، كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ته‌وه وردبینی بۆ كراوه و وره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و تێبینیانه‌ی كه‌له‌دانیشنه‌كه‌دا ئاراسته‌كراون.
پێنجه‌م/ ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر:
1ـ پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زاره‌تی دارایی یان ئه‌وی خۆی ده‌سه‌ڵاتی پێی ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و واژۆكردنی پرۆژه‌ی رێكه‌وتنی دوولایه‌نبوونی باجه‌كان ورێگریكردن له‌خۆ دۆزینه‌وه له‌دانی باج كه‌له‌سه‌ر داهات و سه‌روماڵ دانراوه له‌نێوان حكومه‌تی كۆماری عێراق و حكومه‌تی كۆماری چینی میللی، به‌و شێوه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌مواركراوه وپه‌شت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی ده‌ستوور.
2ـ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بۆ پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌ناوی حكومه‌تی كۆماری عێراقه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده ده‌كات وبه‌پێی رێساكانی كارپێكراو وبۆ سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رز ده‌كاته‌وه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی واژۆی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
شه‌شه‌م/ په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌بابه‌تی بازاری ده‌رمان له‌كه‌رتی تایبه‌ت.
هه‌فته‌م/ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕیاری (23164 ی ساڵی 2023)، له‌گه‌ڵ ژماره 3 له‌بریاره‌كه به‌م شێوه‌یه:
به‌ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی له‌بڕگه‌ی (1و2) ئاماژه پێكراوه له‌مه‌رجی به‌ڵێننامه‌ی كه‌سێتی، كه‌به‌خۆیان یان هاوسه‌ریان یان منداڵه په‌كه‌وتووه‌كانیان هیچ پارچه زه‌وی یان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ده‌وڵه‌ت یان كۆمه‌ڵه‌كانی هاریكاری وه‌رنه‌گرتووه، به‌پێی بڕیاری ته‌شریعی (120ی ساڵی 1982).