بەغداد / INA
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دانیشتنی خۆی بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو هەڵگرت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەنجومەنی نوێنەران لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگیدا لەسەر پڕۆژەیاسای ژمارە 15ی ساڵی 2004 دەربارەی دابەشکردنی پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەرانی کۆمپانیای مەسافی ، لەهەمان کاتیشدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یەزیدیەکانی ڕزگاربووی دەستی داعش ژمارە 8 کرد.
هەروەها ئەنجومەنەکە گفتوگۆی ڕاپۆرتێکی کرد دەربارەی ئەندامێتی عێڕاق لە ڕێکخراوی ئیسلامی ئاسایشی خۆراک ، گفتوگۆشی کرد دەربارەی پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەڵایەتی.
وتیشی کە لەدانیشتنەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێڕاقی و پاشانیش دانیشتنەکەی بۆ ڕۆژی پێنجشەممە هەڵگرت.