بەغداد/ INA
دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە چوار تۆمەتباری دەستگیرکردووە کە هەوڵی کوشتنی کەسێکیان داوە لەبەغداد.
دەزگاکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئاژانسی هەواڵگری فیدڕاڵی توانی لە ئۆپەراسیۆنێکدا چوار کەس دەستگیربکات کە بەپێی مادەی چواری یاسای تیرۆر داواکراو بوون ، وتیشی ئەو تۆمەتبارانە لەهەوڵی ئەوەدابوون کە ماڵێک بکەنە ئامانج لە بەغدای پایتەخت ، کەدەستگیرکران و ڕێکاری یاساییان بۆ گیرایەبەر.