بەغداد/ INA
سەرۆکایەتی کۆمار ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کرد بەبۆنەی یادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێڕاقەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار لە بروسکەیەکی پیرۆزباییدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پیرۆزباییتان لێدەکەین بەبۆنەی یادی ساڵانەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێڕاق ، هیواخوازین کە سەرکەوتوو بن و بەردەوام بن لە پاڵپشتیکردنی ئەمن و ساقامگیری لەعێڕاقدا و ڕووداوەکانیش بەهەموو ڕاستگۆیی و پیشەییەکەوە بگەیەنن.