بەغداد/INA
ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جۆنی شاندێکی باڵای عێراق بۆ ئیتالیا ئاشکراکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە,به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، پێشوازی له‌به‌ڕێز غۆیدۆ كرۆسیتۆ وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا كه‌به‌ڕێز سابت محه‌مه‌د ئه‌لعه‌باسی وه‌زیری به‌رگری و ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان ئاماده‌بوون، په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست و چۆنیه‌تی پته‌وكردنی هاوكاری هاوبه‌ش له‌بواری ئه‌منی وله‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكان باسكران.
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رۆڵی ئیتاڵیا له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و كۆتایی هێنان به‌چه‌ته‌كانی داعش له‌چوار چێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها رۆڵی ئیتاڵیا به‌گرنگ زانی له‌راهێنانی هێزه ئه‌منیه عێراقییه‌كان له‌چوار چێوه‌ی نێرده‌ی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تله‌سی (ناتۆ). به‌ڕێزیان ئاماژه به‌په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان عێراق و ئیتاڵیا كرد به‌ڕێگای هاوكاری دووقۆڵی له‌بواره جیاجیاكاندا، وجه‌ختیشی له‌خواستی عێراق كرده‌وه بۆ كاركردن له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ئاراسته‌یانه‌دا له‌پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان و ئاساشی ناوچه‌كه و جیهان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران روونیكرده‌وه كه‌بۆ عێراق و ئیتاڵیا ده‌رفه‌تێكی مه‌زن هه‌یه بۆ هاریكردن له‌چه‌ندین بواردا و سوودوه‌رگرتن له‌شاره‌زایی كۆمپانیاكانی ئیتاڵی له‌بواری ته‌ندروستی و فێركردن و پیشه‌سازی و به‌كارهێنانی باشترین شێواز بۆ ئاو وبه‌شداریكردنیان له‌هاوبه‌شه پیشه‌سازی و ئابووریه‌كان. به‌ڕێزیان دووپاتیكرده‌وه كه‌شاندێكی باڵای عێراقی سه‌ره‌دانی ئیتاڵیا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی تاوتووێكردنی میكانیزمه‌كانی هاریكاری له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
له‌لایی خۆیه‌وه وه‌زیری میوان سڵاوی خاتوون سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا به‌به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌یاندن و خواستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه بۆ هاریكاری ئالوگۆڕی زیاتر له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ربڕی، و جه‌ختیشی له‌سه‌ر خواستی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شاندی عێراق سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات به‌مه‌به‌ستی تاوتووێكردنی ژماره‌یه‌ك له‌بابه‌ته هاریكاریه‌كان كه‌ده‌بنه هۆی زیاتر گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، وتی" ئیتاڵیا به گرنگیه‌وه ده‌روانێته عێراق و رۆڵه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌ده‌ریكردن له‌گه‌ڵ پرس وبابه‌تی ئاشتی له‌ناوچه‌كه وجیهان. هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا دووپاتیكرده‌وه كه‌هاوكاری ئه‌منی له‌گه‌ڵ عێراق له‌بواری مه‌شق وراهێنانی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت