مەندەلاوی پیرۆزبایی 67 ساڵەی دامەزراندنی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دەکات

ناوخۆ
  • 2-05-2023, 17:23
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسن مەندەلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەبۆنەی یادی دامەزراندنیەوە پیرۆزبایی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کرد .
    مەندەلاوی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پیرۆزبایی لەسەرجەم فەرمانبەرانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دەکەین بەبۆنەی یادی 67 ساڵەی دامەزراندنیەوە.
    هەروەها مەندەلاوی ڕۆڵی فەرمانبەرانی تۆڕەکەی بەرزنرخاند لە چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی کەپێویستە قوربانیەکانی ئەندامانی تۆڕی ڕاگەیاندن بەرزبنرخێنرێت ویاساگەلێک دابڕێژرێت کە مافەکانیان بپارێزرێت تاکو بەردەوام بن لەسەر داهێنان و سەرکەوتن.