بەغداد/ INA
دادگای تاوانی کەرخ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ پێنج کەس دەرکرد کە تەقینەوەیان لە بەغداد ئەنجام دابوو.
دادگا لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دادگای تاوانەکان بڕیاری لەسێدارەدانی دەرکردووە بۆ سێ تاوانبار کە کاری تەقینەوەیان لە کازمیە ئەنجام دابوو.
هەروەها دوو تاوانباری دیکەش بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو کە پشتێنێکی تەقێنەریان لە سەر سەردانیکارانی ئیمامی حوسەین لەناوچەی دۆرە تەقاندبووەوە کەبووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک هاوڵاتی .
وتیشی حکومەت ئەم بڕیارنەی بەپێی مادەی چوار/1 وبەبەڵگەی مادەی دوو /1و 7 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەرکردووە.