بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هیوای خواست کە ئەنجومەنی ئابووری لەگەڵ ئیتاڵیا دروست بکرێت.
بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە وەزیری بەرگری ئیتاڵی جۆیدۆ کڕۆستۆ وشاندی یاوەری ئەویش بەئامادەبوونی باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعێڕاق ماوریستیو غریغانتی ، ڕوونیشی کردەوەکە لەمیانەی دیدارەکەدا باس لە هاوکاریە ئەمنیەکانی نێوان هەردوو لاکرا.
هەروەها سەرۆک کۆمار جەختیکردەوەسەر پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی هەردوولا وسوودوەرگرتن لە شارەزایی تەکنەلۆژی لەبوارەکانی ژینگەو ئاو، هەروەها لەبواری ڕاهێنان و کۆششەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ڕوونیشی کردەوەکە حکومەت پڕۆگرامی چڕی هەیە بۆ سەقامگیری ئەمنی کە بەخاڵێکی بنەڕەتی وسەرەکی هەژماردەکرێت بۆ واڵاکردنی ئاسۆکانی وەبەرهێنان لەوڵاتدا.
ئەمەولەلایەن خۆشیەوە کڕۆستۆ رژدبوونی ئیتاڵیای دووپاتکردەوەلەسەر پاڵپشتکردنی عێڕاق بەتایبەتی لە بواری ئەمنی و هەواڵگری و ژینگەوئاو بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات .