بەغداد/ INA
وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممەپڕۆگرامی ڕاستنامەی ئەلکتڕۆنی ڕاگەیاند.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی سەرۆک وەزیران محەمد شیاع سودانی وەزیری پەروەردە ئیبڕاهیم نامس جبوری کارکردن بە پڕۆژەی ڕاستنامەی ئەلکتڕۆنی ڕاگەیاند.
وتیشی کە وەزارەت سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی پەروەردە پابەند دەکات کە خزمەتگوزاری فراوان دابین بکەن و هەروەها کۆششەکانی بەڕێوەبەری گشتی دارایی احمد عباسیشی بەرزنرخاند بۆ تەواوکردن و ڕێکخستنی پڕۆژەکە لەماوەیەکی کورتدا.