وەزیری پیشەسازی: 71 گرێبەستمان لەگەڵ كۆمپانیان بیانییەكان هەڵوەشاندوەتەوە

  • 24-04-2018, 00:00
  • +A -A

    لەندەن – ا ه ع محەمەد شەیاع سودانی وەزیری پیشەسازی رایگەیاند: 71 گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیان بیانیەكان هەڵوەشاندوەتەوە لەبەر ئەوەی ئەو كۆمپانیایانە پابەند نەبوون بەو مواسەفاتەی كە عێراق دەیەوێت. كۆمەڵەی كەندی بۆ ئەندازیاران سیمینارێكی سەبارەت بە ئایندەی ژێرخانی ئابوری عێراقی بۆ محەمەد شەیاع سودانی وەزیری پیشەسازی و وەفدی هاورێی لە لەندەن رێكخست، لەو سیمینارەدا كە سەرمایەدارانی عێراقی و بەریتانی ئامادەیبوون رۆشانایی خرایە سەر ئایندەی ژێرخانی ئابوری لە عێراق. سودانی رایگەیاند: لەوكاتەوەی پۆستی وەزیری پیشەسازی وەرگرتووە هەوڵیداوە ئەو گرێبەستانە هەڵوەشێنێتەوە كە زیان بە بەكاربەری عێراقی دەگەیەنن لەوبارەیەشەوە 71 گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان هەڵوەشاندوەتەوە لەبەر ئەوەی بەو موساسەفاتە نەبوون كە عێراق ویستوونی.