وەزارەتی نەوت داوا لە كۆمپانیاكانی نەوت دەكات بەشداری لەگەڕانو پشكنینو پەرەپێدانی نۆ كێڵگەی نەوتی بكەن.
وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو كێڵگە نەوتیانە دەكەونە سنورەكانی كوەیتو ئێرانو یەكێكیان لەناو ئاوەكانی كەنداو دایە.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوە كرد جەبار لعێبی وەزیری نەوت كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رێكدەخات بەمەبەستی ڕونكردنەوەی ئەو كێڵگە نەوتیانە كەدەكەونە پارێزگاكانی بەسرەو میسانو موسەنناو واستو دیالەو یەك كیڵگەش لەئاوەكانی كەنداو دایە لە باشووری عێراق.
بەیاننامەكە راشیگەیاندووە وەزارەتی نەوت ئامانجی پەرەپێدانی بەرهەمو یەدەگی نەوتو غازە لە رێگەی وەبەرهێنانەوە