کەشناسی،،،،پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات لە ڕۆژانی داهاتوودا

ناوخۆ
  • 2-05-2023, 10:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی چوارشەممە ساف و پەڵە هەور دەبێت وپلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبێتەوە.
    ڕۆژی پێنجشەممەش ساف وپەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست و باشوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت، لەباکووریش هەندێک بەرزدەبێتەوە.
    ڕۆژی هەینیش لە ناوەڕاست ساف دەبێت و لەباکووریش هەورو تەماوی دەبێت، لەباشووریش ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش لە سەرانسەری وڵات هەندێک بەرزدەبێتەوە.
    ڕۆژی شەممەش لە ناوەڕاست هەندێک تەماوی
    دەبێت و لەباکووریش تەماوی و ڕێژنەباران دەبارێت ، لەباشووریش تەماوی دەبێت پلەکانی گەرماش لە ڕۆژی پێشتر بەرزتر دەبێتەوە لە سەرانسەری وڵاتدا.